رووداو دیجیتاڵ
مارکینۆس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەرازیل، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی پێرو، رێنمایی ریچارلیسۆنی هێرشبەری سامبا دەکات و دەڵێت "بەدڵنیاییەوە کاتی ئەوە دێت ریچارلیسۆن گۆڵ بکات، بەڵام نابێت پەلە بکات".
کاپتنی سامبا، دووپات لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردەی پێرو تیپێکی بەهێزە و دەبێت بە وریایی رووبەڕوویان ببنەوە.
ئەمە پوختەی قسەکانی مارکینۆس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەرازیلن:
ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی ریچارلیسۆن ئاسوودەتر یاری بکات، چونکە وادەی گۆڵکردنی دێت. ئێستا نابێت ئەو زۆر بە تامەزرۆییەوە یاری بکات بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، چونکە ئەوە ئەرکەکەی قورس دەکات. دەبێت بە ئاسوودەیی یاری بکات، چونکە هەر هێرشبەرێک پێویستی بەو شتە هەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئاستی خۆی پێشکێش بکات.
ئێمە دەزانین قەبارەی رکابەریی نێوان پێرو و هەڵبژاردەی بەرازیل لە ساڵانی رابردوودا چەندە، بە باشترین شێوە خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە دەکەین. هەروەها ئامادەکاری ناکەین بۆ ئەوەی تەنیا رووبەڕووی گێرێرۆ ببینەوە، بەڵکو زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو یاریزانانی هەڵبژاردەی پیرۆ خۆمان ئامادە دەکەین، کە تیپێکی بەتوانایە، ئێمە درک بە سەختی یارییەکان لە پاڵاوتنەکاندا دەکەین، ئێمە ئاگاداری توانای ئەو تیپەین کە رووبەڕووی دەبینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ