رووداو ـ هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تیپی چاوه‌ڕوان بوو له قۆناخی 8 خولی نایابی كوردستان و 12 تیپه‌كه‌ی دیكه‌ش 6 یارییان ئه‌نجامدا، كه سیروانی نوێ سه‌ره‌ڕای دۆڕان هه‌ر له پێشه‌نگ مایه‌وه.
له هه‌ولێری پایته‌خت و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات.
هه‌ر له پایته‌خته‌وه، دهۆك بووه میوانی برایه‌تی و یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات. برایه‌تی نه‌یتوانی كه‌وتنی سیروانی نوێ بقۆزێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پێشه‌نگ.
سێیه‌م یاری كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، یاری هه‌ندرێن و سۆران بوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌م، كه یانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر 3 خاڵی گرنگی له سۆران وه‌رگرت و به تاكه گۆڵێك لێیبرده‌وه.
له پیرمام پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له كه‌شێكی سارددا میوانداری سیروانی نوێی كرد و به 3 ـ 1 لێیبرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆڕانه سیروانی نوێ پێشه‌نگی له‌ده‌ست نه‌داو به 14 خاڵ له سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ند مایه‌وه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ.
شێروانه و نه‌ورۆزیش له كه‌لار رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه، له یارییه‌كی هاوسه‌نگدا هه‌ردوو یانه به 2 گۆڵ یه‌كسانبوون و هه‌ریه‌كێكیان خاڵێكیان به‌ركه‌وت.
دوایین یاری ئه‌م گه‌ڕه له‌نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانی بوو، كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو، له‌و یارییه‌دا تیپی خاوه‌ن یاریگه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. یانه‌ی پردی ده‌لال به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 10 خاڵ و زێره‌ڤانیش 7 خاڵی هه‌یه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ