رووداو دیجیتاڵ
لە یاری دواخراوی گەڕی 35 خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لەنێو یاریگای خۆی لەگەڵ نەجەف بەگۆڵێک یەکسانبوو.
هەر لەسەرەتادا یارییەکە گوڕوتینێکی زۆری پێوەدیاربوو، کاتێک لە خولەکی 2ـی یارییەکە نەجەف گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە
دواتر یاریزانانی دهۆک کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و لە خولەکی 29 یاریزانی بەرازیلی مۆسێس لوکاس، گۆڵی پێشکەوتنی دهۆکی بەلێدانی سەر تۆمارکرد.
دواتر لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم یاریزانی تۆگۆیی یانەی نەجەف فابریس ئۆگۆبۆشۆ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە تا رادەیەک هاوسەنگی پێوەدیاربوو تا لە خولەکی 65 یاریزان محەممەد قاسم لە لێدانێکی دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ نەجەف تۆمارکرد و ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی سفر.
تا دواخولەکی یارییەکە هەردوولا هێرشیان دەبرد، بەڵام بێ ئامانج بوو و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە یانەی دهۆک کۆی خاڵەکانی کردە 53 خاڵ و ئێستا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ