ئەمڕۆ رینۆ دەردەکەوێ

14-12-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە خولی یانەکانی ئیتالیاش هەفتەی 16ـی خولەکە بەڕێوەدەچێت و لە گرنگترین یاریشدا یانەی ناپۆلی بە راهێنەرە نوێیەکەیەوە یاری بەرامبەر بە پارما دەکات.

ئەمڕۆ لە سێریا ئەیدا سێ یاری دەکرێن، سەرەتا یانەی برێشیا کە لەم وەرزەدا دۆخیان باش نییە میوانداری یانەی لیچی دەکەن و ئەم یارییە لە کاژێر 17:00  ئەنجامدەدرێت.

لە کاژێر 20:00 یانەی ناپۆلی بە سەرکردایەتی جێنارۆ گاتوزۆ میوانداری یانەی پارما دەکەن، ئەمە یەکەم دەرکەوتنی رینۆیە لەگەڵ پارتینۆپێ، بەڵام ئەرکیان ئاسان نییە و بەرامبەر بە یانەیەک یاری دەکەن کە ژمارەی خاڵەکانیان یەکسانن، ناپۆلیش حەوت یارییە لەسەریەک بردنەوەی نییە و بەدوای گەڕانەوە بۆ سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان دەگەڕێن.

دێربی شاری جێنەواش لە کاژێر 22:45 لە نێوان هەردوو یانەی جێنەوا و سامپدۆریادا بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە