بارسێلۆنا دەیەوێت پێشەنگ بەهێزتر بکات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت شوێنی خۆی لە پلە یەکەمی ریزبەندی لالیگا بەهێزتر بکات، کاتێک لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا یاری دەکات.
 
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 17ـی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی ئۆساسۆنا دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات بۆ بەهێزکردنی شوێنەکەی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا.
 
تیپەکەی هانزی فلیک لە دوایین یاریی چامپیۆنزلیگدا بردنەوەیەکی زەحمەتی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت بەدەستهێنا، بەڵام بە گشتی دوایین چوار یاریی بردووەتەوە و دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات.
 
دانی ئۆلمۆ، رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، بەڵام یاریزانەکانی دیکە ئامادەن بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی سێ خاڵی دیکە.
 
ئۆساسۆنا لە دوایین سێ یارییدا دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندەوە بەرەو پلەکانی پێشەوە هەنگاو بنێت، بەڵام لە دوایین شەش سەردانیدا بۆ یاریگەی بارسێلۆنا هیچ بردنەوەیەکی نەبووە و دوایین بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە وەرزی 2019-2020 بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە