فەرمی.. ریال مەدرید گواستنەوەی کێپای راگەیاند

14-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزیی ئیسپانیی بۆ ریزەکانی یانەکەی راگەیاند.
 
بەپێی راگەیێنراوی یانەی ریال مەدرید، ریال مەدرید و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی کێپا ئاریزابالاگا رێککەوتن، بۆ ئەوەی گۆڵپارێزەکە تاوەکو 30ـی حوزەیرانی ساڵی 2024 بەشێوەی خواستن لە یانەی ریال مەدرید یاریی بکات.
 
گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکییەکە، کە دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێی لالیگا بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو و بەو هۆیەوە تاوەکو کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.
 
کێپا لە ریزەکانی یانەی چێڵسی نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، جامێکی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی یۆرۆپالیگی بردووەتەوە، ئەمساڵیش خەڵاتی باشترین گەڕاندنەوەی لە پرێمەرلیگی وەرزی رابردوودا وەرگرت.
 
کێپا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یارییدەکات، رۆژی سێشەممە کاژێر 13:30 بەکاتی مەدرید و 14:30 بەکاتی باشووری کوردستان وەک گۆڵپارێزی ریال مەدرید بە میدیاکان دەناسێنرێت و دوای ئەوەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاندەرانی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگە. وێنە: ئەرشیڤ

چاوەکان لەسەر ئامەدن؛ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئامەدسپۆر رۆژی دووشەممە رادەگەیێندرێ

لەنێو یانەی ئامەدسپۆر کە ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار سەرکەوت بۆ سوپەرلیگی تورکیا، گفتوگۆکان لەسەر ئاشکراکردنی بەربژێری سەرۆکی نوێ کۆتاییان هات و ئێستا چاوەکان لەسەر ئاشکراکردنی ناوی کەسەکەن. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد بە رووداوی راگەیاند، خۆی بەربژێر نییە و ناوی بەربژێرەکەش رۆژی دووشەممە بۆ رای گشتی رادەگەیێندرێ