بۆچی دایک و خوشکەکانی رۆناڵدۆ پیرۆزبایی هاوسەرگیرییان لێنەکرد؟!

14-08-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەوەی بووەتە جێگەی پرسیار لە سۆشیال میدیادا ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی جۆرجینا رایگەیاندووە کە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوسەرگیری دەکات، دایک و دوو خوشکەکەی کریس پیرۆزباییان لە کوڕەکەیان و بووکەکەیان نەکردووە.
 
جۆرجینا رۆدریگێز، لەڕێگەی پۆستێکەوە لە ئینستاگرام، نزیکبوونەوەی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسری سعودی، ڕاگەیاند. ئەو وێنەیەکی خۆی و ڕۆناڵدۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەنگوستیلەی دەستگیرانییەکەی دەرکەوتووە و لەسەری نووسیویەتی: "بەڵێ ڕازیم، لەمەدا و لە هەموو ژیانمدا."
 
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی زۆربەی شوێنکەوتووان بوو، بێدەنگیی تەواوی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە و خێزانە نزیکەکەی بوو، چونکە هیچ کامیان پیرۆزباییان لە جۆرجینا ڕۆدریگێز نەکرد و هیچ لێدوانێکیان لەسەر هەواڵەکە نەدا.
 
لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پەیجەکانی خۆیدا هەواڵێکی بازرگانیی بۆ کارەکانی لە بواری چاندنی قژدا بڵاوکردەوە بۆ سەنتەرە نوێیەکەی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و نووسی: "ئێمە بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو شانازی دەکەین بە ڕاگەیاندنی وەرزی دووەمی ئینسپاریا ئیتاڵیا (Insparya Italia)، لەگەڵ سەنتەرە نوێیەکەی ڕۆما. دەمانەوێت گرنگی بە تەندروستیی قژتان بدەین بە بەرزترین ئاستی نایابی و دڵسۆزی!".
 
هاوکات، خێزانە نزیکەکەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەش، کە پێکهاتوون لە دایکی (ماریا دۆلۆرێس ئاڤێرۆ) و هەردوو خوشکەکەی (کاتیا و ئێلما دۆس سانتۆس ئاڤێرۆ)، بێدەنگیی تەواویان لەسەر بابەتەکە هەڵبژارد و بە ئاشکرا پیرۆزباییان لە جۆرجینا نەکرد یان هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر هەواڵەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیاندا نیشان نەدا.
 
تەنها خوشکەزاکەی ڕۆناڵدۆ، ئالیسیا ئاڤێرۆ، لێدوانی لەسەر پۆستەکەی جۆرجینا دا و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و گوتی: "ئاهەنگی هاوسەرگیریی سەدە".
 
بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە پتەوەکەی خێزانەکەیان، کە زۆرجار لە ژیانی گشتییاندا وێنا دەکرێت، نەبوونی ئەم کاردانەوەیە چەندین پرسیاری دروست کردووە.
 
ڕەنگە هۆکاری سەرەکیی ئەم بێدەنگییە هەوڵێک بێت بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی خێزانی، یان لەسەر بڕیاری خودی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و خێزانەکەی بێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە