ڤیدیۆ؛ مۆرینیۆ کلاسیکۆی دۆڕاند

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
جۆزی مۆرینیۆ
جۆزی مۆرینیۆ
نیشانەکردن جۆزی مۆرینیۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ لە یاریی کلاسیکۆدا دۆڕا و 10 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پۆرتوگالەوە دوورە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 17ـی خولی پۆرتوگال و لە یاریی کلاسیکۆدا، یانەی پۆرتۆ و بێنفیکا لە یاریگەی دراگاو رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
لە خولەکی 15 یان بێدنارێک بەلێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد و خاوەن یاریگە پێشکەوت.
 
دوای ئەم گۆڵە، مۆرینیۆ ناڕازی بوو و تووڕەیی بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان پێشاندا، هەردوو تیپ لە هێرشبردن بۆ سەر گۆڵی یەکدی بەردەوامبوون، پۆرتۆ بۆ زیادکردنی ئەنجامەکە و بێنفیکاش بۆ یەکسانکردنەوە، بەڵام سوودی نەبوو.
 
یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی پۆرتۆ تەواو بوو، مۆرینیۆ لە کلاسیکۆی پۆرتوگالدا دۆڕا.
 
پۆرتۆ ئێستا بە 49 خاڵ پێشەنگی ریزبەندە، بێنفیکا بە جیاوازیی 10 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە