رووداو دیجیتاڵ
"ئێمە تۆمان ناوێت"، ئەمە دروشمی زۆر لە هاندەرانی یانەی نەسڕی سعودیەیە، کە روویان لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە و دوای وەرزێکی دیکەی بێ نازناو داوای لێدەکەن لە یانەکەیان بڕوات.
خەونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بەدەستهێنانی خولی سعودی ئاڵۆز بوو، بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی هاندەرانی نەسڕ دوای وەرزێکی دیکەی بێ نازناو.
سەرەڕای پایەی جیهانی ئەو ئەستێرە پؤرتوگالییە و ئەو هەموو دەنگۆیەی کە لەسەرەتای ساڵی 2023ـوە هاتبووە ئاراوە، یانەکە نەیتوانیوە لەو کاتەوە هیچ جامێکی فەرمی بەدەستبهێنێت.
گرژییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەیشتوونەتە لووتکە، لەوێدا هاندەران بەئاشکرا داوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ دەکەن. یەکێک بەڕاشکاوی نووسیویەتی "بڕۆ، تکایە. نەسڕ تۆی ناوێت"، هەروەها یەکێکی دیکە نووسیویەتی "تۆ نەسڕ رادەگری، تکایە وازبێنە".
تەنیا نازناوی ئەم دواییەی نەسڕ، جامی پاڵەوانانی یانە عەرەبی لەساڵی 2023 کە بە پاڵەوانێتییەکی فەرمی دانانرێت، هەروەها تیپەکە لە خولی نایابی سعودی و جامی پاشا و خولی پاڵەوانانی ئاسیا شکستی هێنا.
بەپێی هەواڵەکان رۆناڵدۆ بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە هاویندا و هاندەران ئاماژە بە بردنەوەی 9-0ـی ئەم دواییەیان کردووە بەبێ ئەو وەک بەڵگەیەک کە تیپەکە لەوانەیە لە بەشدارینرکردنی ئەودا زیاتر گەشە بکات، داهاتووی یەکێک لە مەزنترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە سعودیە ئێستا لە گومانی ئەوەدایە کە واز لە یانەکە بێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ