رووداو هه‌ولێر
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت و بیست و هه‌شت کەس خۆیان به‌ربژێر كردووه.
له چوار ساڵی رابردوودا كێشه‌ی به‌رده‌وام و قه‌یرانی دارایی و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی هانده‌ران پرسی گه‌رمی یانه‌كه بوونە، دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی و دانانی دوو ده‌سته‌ی كاتی پرسێكی گه‌رم بووە.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌هۆڵی پێشه‌وا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ئه‌نجام ده‌درێت و 235 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
رێبوار جه‌باری، به‌ربژێر بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر لە لێدوانێکدا بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "یانه‌ی هه‌ولێر كێشه‌ی نه‌بوونی كارگێرییه‌كی به‌هێزی هه‌یه، پێویسته له داهاتوودا بایه‌خ به پلان و كارگێڕی و ماركێتینگ بدرێت".
ناوی به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه:
1 - نه‌به‌ز عه‌بدلحه‌مید
2 - تاریق عه‌بدولڕه‌حمان
3 - پشتیوان شەبیب
4 - مه‌حموود عه‌زیز
5 - سروود غازی
6 - به‌سیم عیسا
7 - بێجان ئیبراهیم
8 - نزار سڵێوه
9 - ئیبراهیم قادر
10 - ئیبراهیم ره‌مه‌زان
11 - زوبێر بابان
12 - ره‌وه‌ز خۆشناو
13 - هۆگر حه‌مه‌ده‌مین
14 - سه‌فین كانه‌بی
15 - ئه‌حمه‌د شكور
16 - ئاسۆ ئه‌میر
17 - ئاڵا دێده‌وان
18 - جێماو كاره‌ش
19 - ئه‌حمه‌د دڵشاد
20 - دیدار حامد
21 - مو‌سا موحسین
22 - سه‌رتیپ عومه‌ر
23 - موەفه‌ق یونس
24 - دلڤین ره‌حمان
25 - شاخه‌وان عارف
26 - ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
27 - هیشام به‌كر
28 - رێبوار جه‌باری
ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی كه پاشه‌كشه‌یان كردووە: رێبین ره‌مزی، محه‌ممه‌د سه‌لیم و كاروان گه‌ردی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ