رووداو دیجیتاڵ
یانەی نەسڕ دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی سعودی.
نەسڕ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی خلوودی کرد، هەر زوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەلێکی بۆ گۆڵکردن لەدەستدا.
دوای ئەوە یانەی میوان هەوڵی هەژاندنی تۆڕی دەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
لە خولەکی 52 سادیۆ مانێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نەسڕ تۆمارکرد و خاوەن یاریگە پێشکەوت.
دوای ئەوە هێرشەکانی نەشر بەردەوامبوون و لە خولەکی 80 ئینیگۆ مارتینێز ئەنجامەکەی بۆ نەسڕ دوو هێندە لێکرد.
دوای ئەوە لێدانێکی سزا بۆ خلوود هەژمارکرا، بەڵام رەغد نەجار، گۆڵپارێزی نەسڕ تۆپەکەی گەڕاندەوە و گۆڵەکەی پاراست.
نەسڕ یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و بە 6 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی سعودیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ