لیڤاندۆڤسکی بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنای تووڕە کردووە

15-10-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سووربوونی لیڤاندۆڤسکی لەسەر یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا و خراپتربوونی پێکانەکەی، بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنای تووڕە کردووە.
 
بەپێی میدیای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا زۆر لە هێرشبەرە پۆڵەندییەکەیان تووڕەن، ئەوان پێیانوایە، لیڤاندۆڤسکی هەڵەی کردووە و خۆی هۆکاری ئەو پێکانە بووە کە ئێستا تووشی بووە و بەهۆیەوە هەڕەشە لەسەر بەشداریکردنی یاریزانەکە لە یاریی کلاسیکۆدا دروستبووە.
 
یانەی بارسێلۆنا دوێنێ رایگەیاند لیڤاندۆڤسکی لە ماسوولکەی 
 
لە سەرچاوە ئیسپانییەکە هاتووە، لیڤاندۆڤسکی لە نیوەی یەکەمی یاریی لیتوانیا و پۆڵەندا، لە هەمان ئەو ماسوولکەیەی کە لە سەرەتای وەرز پێکانی هەبوو لێی، هەستی بە ئازار کردووە، وێڕای ئەوەش، بڕیاری داوە بەردەوام بێت و داوای گۆڕانکاری نەکردووە، یانەکە پێیوایە پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی بەهۆی ئەوەوە بووە.
 
مانگی رابردوو، رووداوێکی هاوشێوە لەگەڵ لامین یامال، ئەستێرەی یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا روویدا، ئەو یاریزانە سەرەڕای پێکانەکەی، سووربوو لەسەر یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و ئەوەش وایکرد پێکانەکەی خراپتر بێت و بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە، بەڵام بارسێلۆنا پێیانوایە، لیڤاندۆڤسکی بەئەزموونتر و تێگەیشتووترە لە یامال و پێویست بوو بەشێوەیەکی باشتر هەڵسوکەوت لەگەڵ حاڵەتەکەدا بکات، بەتایبەت لەگەڵ تەمەنی ئەو یاریزانە، ئەو جۆرە پێکانانە زیاتر دەبن.
 
لیڤاندۆڤسکی دوای یارییەکە گوتی "پێشبینی ئەوە ناکەم هەموو یارییەک بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی بکەم، بەڵام کە یارییدەکەم، ئاستم نایاب دەبێت، من هەست دەکەم لە دۆخێکی نایابم".
 
لیڤاندۆڤسکی، لە ماسوولکەی رانی چەپی تووشی پێکان بووە و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.
 
بارسێلۆنا ئەم ماوەیە بەدەست پێکانی زۆرەوە دەناڵێنێت، 9 یاریزانی ئەو یانەیە تووشی پێکان بوون و دەکرێت لە کلاسیکۆی ئیسپانیا، بەرامبەر ریال مەدرید بەشدار نەبن.
 
ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا کە گومان لەسەر یاریکردنیان هەیە 'تێر شتیگن، خوان گارسیا، گاڤی، دانی ئۆلمۆ، رافینیا، لیڤاندۆڤسکی، فێران تۆرێس، فێرمین لۆپێز، لامین یامال'
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە