سۆن بردنەوەی بۆ تۆتێنهام دەستەبەرکرد

16-02-2020
هێژا خەسرەو
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی تۆتێنهام بە سەرکردایەتی سۆن هیونگ مین لە دوایین ساتی یاریدا بردنەوەی بەسەر یانەی ئاستۆن ڤێلا تۆمارکرد.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 9دا تۆبی ئاڵدێرڤایڵد بە هەڵە گۆڵێکی لە تۆڕی تۆتێنهام تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 27دا هەمان یاریزان ئەنجامەکەی بۆ سپێرز راستکردەوە، پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمە سۆن هیونگ مین تۆتێنهامی کردە خاوەن دوو گۆڵ.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 53دا بۆرن ئینگلێس ئەنجامەکەی بۆ ئاستۆن ڤێلا یەکسانکردەوە، لە دوایین ساتی یارییەکەشدا سۆن هیونگ مین فریای مۆرینیۆ کەوت و گۆڵی سێیەمی لە تۆڕی پێپێ ریێنا تۆمارکرد و تۆتێنهام یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردەوە.

بەم بردنەوەیە تۆتێنهام بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ هاتە پلەی پێنجەم و ئاستۆن ڤێلاش لە پلەی 17یە و 25 خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە