نەیمار واز لە کارە ئابڕووبەرەکانی ناهێنێت

16-03-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نەیمار برونا بیانکاردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی پێدەچێت نەتوانێت واز لە خیانەت و ناپاکییەکانی بهێنێت و لە سکانداڵێکی نوێدا 80 هەزار ریالی بەرازیلی داوە بۆ پەردەپۆشکردنی سکانداڵەکەی.
 
سکانداڵێکی نوێ شەقامی تۆپی پێی بەرازیلی هەژاندووە، کە ئەستێرەی بەنێوبانگی بەرازیل، نەیمار داسیلڤا رووبەڕووی تۆمەتێکی نوێ بووەتەوە و بە فێڵکردن لە خۆشەویستەکەی، برونا بیانکاردی تۆماتبارکراوە، کە چاوەڕوانی منداڵی دووەمی دەکات.
 
راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی بەرازیلی لە ماڵپەڕی metropoles وردەکاریی ئاهەنگە نهێنییەکەی ئەم دواییەی ئەو یاریزانە ئاشکرا کردووە، ئەمە جگە لەوەش باس لەوە دەکرێت کە بڕە پارەیەکی زۆر دراوە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو سکانداڵە گەورەیە.
 
وردەکاریی ئاهەنگەکە 
 
بەپێی زانیارییەکان، نەیمار ئاهەنگێکی تایبەتی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شارێکی ناوەوەی ساوپاولۆ سازکردووە، کە ژمارەیەکی زۆر خانم بەشدارییان تێدا کردووە، مۆدێلێک بەناوی ئانی ئۆوادا کە کاری لەشفرۆشیش دەکات، لەنێو میوانانی ئاهەنگەکەدا بووە و پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ نەیمار هەبووە، کە ئێستا یاریزانە بەرازیلییەکە پەیوەندی لەگەڵ برۆنا بیانکاردی هەیە کە دووگیانە.
 
لە لێدوانێکی مشتومڕاوییدا، ئۆوادا وردەکاریی زیاتری ئاشکراکرد و بانگەشەی ئەوە دەکات کە 20 هەزار ریالی بەرازیلی (نزیکەی 4 هەزار دۆلاری ئەمریکی)ـی وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا، کە لە باخێکدا لە ناوچەی ئاراکیا دا سێرا بەڕێوەچوو.
 
بەڵام گەورەترین شۆک ئەوەیە کە ئۆوادا ڤیدیۆیەکی هەبووە و ئەو ساتەی نیمار لەگەڵ دوو مۆدێلی دیکەدا دەچێتە ژوورێکەوە نیشان دەدات.
 
80 هەزار ریال بۆ بێدەنگی و رەتکردنەوەی باوک
 
ئۆوادا بانگهێشتی ئەوە دەکات کە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا بڕە پارەیەکی زۆر، کە 80 هەزار ریالی بەرازیلی (نزیکەی 16 هەزار دۆلاری ئەمریکی)ـیە،  لە باوکی نەیمارەوە وەرگرتووە، بەمەش دەتوانێت یاریزانەکە تاوانبار بکات.
 
باوکی نەیمار خێرا و زۆر بەتووندی ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە و بە "هەڵبەستراوێکی بێ بنەما" وەسفی کرد.
 
لای خۆیەوە نووسینگەی راگەیاندنی نەیمار بەتووندی رەتیکردەوە یاریزانەکە لەو ئاهەنگەدا ئامادە بووبێت کە گوایە ئەنجامدراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ئەو یاریزانە لە ناوچەکەدا سنووردار بووە و ەتنیا هێلیکۆپتەرەکەی لەو باخەدا نیشتووەتەوە.
 
بەڵام ئەم لێدوانانە مشتومڕەکانی هێور نەکردەوە، بەتایبەتی کە لەلایەن زیاتر لە سەرچاوەیەکی میدیایی پشتڕاست کرایەوە کە ئاهەنگەکە بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداری تێدا دەکەن.
 
کاردانەوەی بیانکاردی و هاودەنگی گشتی
 
لەبەرامبەردا برونا بیانکاردی بێدەنگیی خۆی سەبارەت بەم سکانداڵە نوێیە پاراستووە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە هاوڕێکەی هانا کارڤالۆ بڵاویکردووەتەوە، برۆنا بەئارامییەوە دەردەکەوێت و مایڤی کچەکەی لەباوەش گرتووە، و بەڕواڵەت هەوڵدەدات ئارامیی خۆی نیشان بدات لە بەرامبەر ئەم قەیرانەدا.
 
بیانکاردی لە سۆشیال میدیا پاڵپشتییەکی بەرفراوانی لەلایەن فۆڵۆوەرسەکانییەوە بەدەستهێنا، کە هاوسۆزی خۆیان بۆی دەربڕیوە و سەرکۆنەی ئەو کارە گوماناوییەی نەیماریان کردووە.
 
بۆچوونەکان لە سۆشیال میدیا لەسەر ئەو پرسە دابەشبوون، هەندێک تووڕەیی و ناڕەحەتییان سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی نەیمار نیشانداوە، هەندێکیشیان هەستیان بەوە کردووە کە ئەمانە بابەتی کەسین و نابێت بەئاشکرا باسی لێبکرێت.
 
بەڵام راددەی ئەو جەنجاڵییە میدیاییانەی بەهۆی ئەم سکانداڵەوە دروست بووە، ئاماژەیە بۆ کاریگەرییە بەرچاوەکانی لەسەر وێنەی یاریزانەکە و پەیوەندییەکەی لەگەڵ برونا بیانکاردی، بەتایبەتی کە ئێستا چاوەڕێی لەدایکبوونی منداڵی دووەمیان دەکەن.
 
وردەکارییەکانی ئەم سکانداڵە هێشتا روون نین و دیارنییە کە ئایا برونا بیانکاردی هیچ رێوشوێنێکی فەرمی سەبارەت بەو تۆمەتانە دەگرێتەبەر یان نا، بەڵام ئەوەی دڵنیایە ئەوەیە کە ئەم ئاشکراکردنە نوێیانە سەبارەت بە خیانەتەکەی نەیمار کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی کەسی و خێزانییەکەی بەجێهێشتووە.
 
لە هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخراوەتەوە
 
ئەم راپۆرتە دوای ئەوە دێت کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلی دوورخستنەوەی نەیماری لە هەڵبژاردەی نیشتمانی راگەیاند، لەگەڵ دانیلۆی یاریزانی فلامینگۆ و ئیدرسۆنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی، بەهۆی پێکانە جۆراوجۆرەکانەوە.
 
یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخرایەوە، چونکە تووشی ئاوسانی رانی چەپی بووە.
 
نەیمار توانی جارێکی دیکە لەگەڵ سانتۆس بدرەوشێتەوە دوای ئەوەی لە حەوت یارییدا بەشداری لە شەش گۆڵدا کرد و سێ گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئەسیستیشی هەیە.
 
نەیمار لە دوایین گواستنەوەی زستانەدا رووی لە یانەی سانتۆس کرد دوای ئەوەی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەلهیلاڵی سعودی هەڵوەشاندەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە