رووداو دیجیتاڵ
یانەی چێڵسی لە یەکەم یاری خۆیدا بەرامبەر یانەی لۆس ئانجلێس یاری کرد و بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا
ئەمشەو لە درێژەی رکابەرییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی چێڵسی لە یاریگاری مێرسیدس بێنز، رووبەرووی یانەی لۆس ئەنجلێس ئێف سی بوویەوە
گێمی یەکەمی یارییەکە بە گەرموگوڕی دەستیپێکرد و هەردولا بەهێز دەرکەوتن لە سەرەتاکاندا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 25 خولەک لە یارییەکە یانە ئەمریکییەکە کەمێک جڵەوی یارییەکەی لەدەستدا و یانەی چێڵسی باڵادەستی نواند، تا لە خولەکی 35 ی یارییەکە یاریزان پێدرۆ نێتۆ بە ئەسیستێکی نایابی نیکۆلاس جاکسن توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ شینپۆشەکان تۆماربکات.
نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات و یانەیه چێڵسی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتایی پێهات
گێمی دووەمی یارییەکە یانەی لۆس ئەنجلێس باشتر لە گێمی یەکەم دەبینرا و چەند هێرشێکی بۆ تیپی بەرامبەر هەبوو بەڵام لەلایەن گۆڵپارێزی چێڵسی رۆبێرت سانچێز دەگەڕێندرایەوە، دواتر یارییەکە کەوتەوە ژێر کۆنترۆڵی یانەی چێڵسی و خولەکی 69 ی یارییەکە کۆڵ پاڵمەر هێرشێکی ئاسانی گۆڵکردنی لەدەستدا، لە خولەکی 79ی یارییەکە ئینزۆ فێرناندێز توانی گۆلی دووەمی چێڵسی تۆماربکات
یارییەکە بەم ئەنجامە لەبەرژەوەندی یانەی چێڵسی بەکۆتاهات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ