رووداو دیجیتاڵ
پاڵەوانی مۆندیال لە یاریگەی خۆیدا یارییەکی دیکە لە چامپیۆنزلیگدا ئەنجامدەدات و دەیەوێت دووەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆماربکات.
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا کاژێر 22:00 لە ستامفۆرد بریچ میوانداریی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی دەکات، یانەکە رۆژی سێشەممە دوایین مەشقەکانی بەبێ کێشە ئەنجامدا و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی دیکە.
یانەی چێڵسی لە سێ یاریی رابردوودا لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
لە دوایین 15 یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان و یەکەمی چامپیۆنزلیگدا چێڵسی هیچ یارییەکی لە یاریگەی خۆیدا نەدۆڕاندووە و ئەمشەو دەیەوێت پارێزگاری لەو باش دەرکەوتنەی لەنێو هاندەرانیدا بکات.
کۆڵ پاڵمەر، لیام دێلاپ، بێنۆیت بادیاشیلی و لێڤی کۆڵویل بەهۆی پێکانەوە لە ریزەکانی یانەی چێڵسی بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
یانەی ئایاکس لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، هەردوو یاریی رابردووی لە چامپیۆنزلیگدا دۆڕاندووە، هیچ گۆڵێکی نەکردووە و شەش گۆڵی لێکراوە، لە پلەی کۆتایی ریزبەندە و سێ یاریی رابردووی بەدوای یەکدا دۆڕاندووە، لە ئەگەری دۆڕاندنی لە یارییەکەی ئەمشەودا ئەگەری دوورخستنەوەی جۆن هێتینگا راهێنەری یانەکە زیاتر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ