رووداو دیجیتاڵ
کاروانی پاشای ئەورووپا بۆ جارێکی دیکە لەسەر نانەوەی تاجە زێڕینەکەی دەستپێدەکاتەوە. چامپیۆنزلیگ دەردەچێت و لەگەڵیدا ریال مدریدیش بەخەونی بەدەستهێنانەوەی نازناوەکە تێهەڵدەچێتەوە.
تیپەکە دوایین مەشقەکانی خۆی بەر لە یارییەکە ئەنجامداوە و هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی یانەکە، گەڕانەوەی جود بێلینگهام بوو، پاش ماوەیەکی بەرچاو لە دابڕان.
کیلیان بۆ دەرچوونێکی دیکەی خێرا و گولەر بۆ پاسێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لە مەشقەکاندا بەشدارن.. ڤینیسیۆس چاوی لە گۆڵێکی دیکەیە و ماستانتونۆش هەوڵدەدات زۆرترینجار بەرکەوتنی لەگەڵ تۆپدا هەبێت.
چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر، مەیدانی جەنگەکە لە ئیسپانیاوە دەباتە ئەورووپا و ناچارە لەگەڵیدا ریتمی هەوڵدان و هێرشەکانی تیپەکەی خێراتر بکات.
ئەستێرەکانی ریال مەدرید کە وەرزی رابردوو لە پاڵەوانێتییە دڵخوازەکەی یانەکەیاندا نەیانتوانی شتێک بکەن جێگەی گێڕانەوە بێت، ئەمساڵ ئاستی خەون و بیرکردنەوەیان جیاوازە و دەیانەوێت هەر لەسەرەتاوە بەشێوازێک دەستپێبکەن، لەبری زەنگێک، هەزاران زەنگی هۆشداریی، بۆ رکابەرەکانیان تێدا بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ