مۆرینیۆ: دانوستاندنم لەگەڵ ریال مەدرید هەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو سپۆرتس
نیشانەکردن ریال مەدرید جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی، بۆ یەکەمجار بوونی دانوستاندنی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بۆ مەشقدانی تیپەکە لە وەرزی داهاتووەوە ئاشکراکرد.
 
مۆرینیۆ پاش سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر ئیستۆریل بە 3 - 1 گۆڵ، لە دوایین گەڕی خولی پۆرتوگال، باسی لە دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ مەشقدانی ریال مەدرید کرد.
 
مۆرینیۆ لەبارەی مانەوە یان رۆیشتن لە یانەکەی گوتی، "نازانم، کاتێک زانیم ئەوکات ئاشکرای دەکەم، ئەگەر هەیە بەردەوام بم، یانەکەم دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لێکردووم و پێزانینم بۆی هەیە".
 
پێشتر میدیاکان باسیان لە چوونە پێشەوە و کۆتاییهاتنی هەموو شت لە نێوان سەرۆکی ریال مەدرید و مۆرینیۆ کردووە بۆ مەشقدانەوەی یانە ئیسپانییەکە لە وەرزی داهاتووەوە.
 
مۆرینیۆ ئاشکرایکردووە، "بەڕێوەبەری کارەکانم خۆرێ مێندێز پێی راگەیاندم کە، دەستەوارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن بێنفیکاوە پێگەیشتووە، هەروەها پێیگوتم کە دانوستاندنی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و کارگێڕیی یانەکە هەیە".
 
سپێشەڵ وەن دەڵێ، تاوەکو ئێستا، هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، ئەگەر هەیە بەڕێژەی 99 لەسەد لە بێفیکا بمێنمەوە، لەبەرئەوەی هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەکە ماوە و پێشنیازی نوێکردنەوەی، وروژێنەرە.
 
قسەکانی مۆرینیۆ، ئەگەرچی ئەوە یەکلایی ناکاتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ریال مەدرید یان نا، بەڵام یەکەمجارە پاش ماوەیەکی بەرچاو لە دەنگۆ و هەواڵی جیاواز، ئەو را‌هێنەرە دان بەبوونی دانوستاندن لەگەڵ ریال بنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە