رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی بەنێوبانگی تۆپی پێی جیهان و پۆرتوگال، کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی درێسێکی تایبەتی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و پەیامێکی ئاراستە دەکات.
ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا کە خەڵکی پۆرتوگالە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لووتکەی G7ی لە کەنەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بینی و درێسێکی تایبەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بە واژۆی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەوە پێشکێشی سەرۆکی ئەمریکا کرد.
درێسە تایبەتەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بۆ دۆناڵد ترەمپ نێردراوە، پەیامێکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر نووسراوە و دۆن نووسیوویەتی " یاریکردن بۆ ئاشتی."
ئەنتۆنیۆ کۆستا وێنەکانی خۆی و دۆناڵد ترەمپی لەکاتی پێشکێشکردنی درێسەکەی رۆناڵدۆ بڵاوکردووەتەوە، هەردوولا دڵخۆش و رووگەش دەردەکەون و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا نووسیوویەتی "یاریکردن بۆ ئاشتی، وەک یەک تیم."
پەیامەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە پۆرتوگالی و گۆڵکاری یانەی نەسڕ بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە ئێران و ئیسرائیل لە جەنگدان و رۆژانە بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر یەکدی.
دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گرووپی 7 لە کەنەدا لە وەڵامی رۆژنامەڤاناندا گوتی: "60 رۆژمان لەبەردەم بوو لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی رێکبکەوین، بەڵام بوو بە رۆژی 61ـەمین و هیچ رێککەوتنێک نەکرا. ئەو جەنگەی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران روودەدات بۆ هەردوولا ئازار بەخشە، بەڵام ئێران بە رێكکەوتن رازی نەبوو."
To President @realdonaldtrump.
— António Costa (@eucopresident) June 16, 2025
Playing for peace. As a team. pic.twitter.com/iLGAmbmu0J
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ