ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ نزیکە لە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا

17-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مارگ گێیی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کێشەی بەرگری هاواری لە هانزی فلیکی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا  هەستاندووە و دەیەوێت لە زستاندا ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ بگوازێتەوە، کە بەگوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان نزیکە لە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا!
 
چاوەکان لە بارسێلۆنا لەسەر هەنگاوێکی چاوەڕوانکراون، کە لەوانەیە هاوسەنگی بۆ یەکێک لەو هێڵانە بگەڕێنێتەوە کە زۆرترین نیگەرانی لە نیوەی یەکەمی وەرزدا دروستکردووە. 
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، گریمانەکان لەسەر نیازەکانی یانەکە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی دیاریکراوی بەرگری زیاتر دەبێت، کە ستافی هونەری بە بناخەی دروستکردنی تیپێکی جێگیرتر دەیبینێت.
 
لەگەڵ زیادبوونی قسە و باسەکان لەپشتی پەردەوە، هەندێک ناو بە بێدەنگی خراوەتەڕوو، بەڵام یەک ناوی دیاریکراو بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو یانەکەدا دووبارە دەبێتەوە و لەوانەیە زۆر نزیک بێت لە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا، ئەگەر کارەکان بەپێی پلان بڕۆن.
 
ئەو ناوەی کە گرنگییەکی تایبەتی پێدەدرێت لەلایەن راهێنەر هانز فلیکەوە، مارک گێیی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس و هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە، کە دەکەوێتە قۆناخی کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای. 
 
ئەم دۆخە دەرفەتێکی نموونەیی بە بارسێلۆنا دەدات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی کەم تێچوو لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا، یان خۆئامادەکردن بۆ گواستنەوەی بەبێ بەرامبەر لە هاوینی داهاتوودا.
 
بۆچی فلیک سوورە لەسەر گرێبەست لەگەڵ گێیی؟
 
راهێنەرە ئەڵمانییەکە گوێیی بەو تایبەتمەندییانە دەبینێت کە ئێستا لە هێڵی بەرگرییەکەیدا نییە، بەتایبەتی دوای دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی رۆناڵد ئاراخۆ و ئەندریاس کریستنسن، و نەبوونی جێگرەوەیەک کە بتوانێت هەمان ئاست پێشکێش بکات. 
 
گێیی بە تووندی، خێرایی لە جوڵەکانیدا و توانای بردنەدەرەوەی تۆپ لەدواوە بەشێوەیەکی رێکوپێک جیادەکرێتەوە، کە ئەمەش لەگەڵ شێوازی هونەری فلیک دەگونجێت کە پشت بە رێک و پێکی و گوشارخستنە سەر پێشەوە دەبەستێت.
 
کارگێڕیی بارسا بەجددی دوو بژاردە تاوتوێ دەکات: یان هەوڵدان بۆ کڕینی یاریزانەکە لە مێرکاتۆی زستاندا بە نرخێکی گونجاو، یان چاوەڕوانکردن تاوەکو هاوینی داهاتوو بۆ دڵنیابوون لە واژۆکردنی بێبەرامبەر. لە بەرامبەردا راپۆرتە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کریستاڵ پاڵاس ئامادەیە یاریزانەکە لە زستاندا بفرۆشێت، بۆ ئەوەی لە لەدەستدانی بێبەرامبەر رزگاری بێت.
 
کێشەیەکی لەوانەیە گرێبەستەکە پەکبخات
 
سەرەڕای ئامادەیی بارسێلۆنا بۆ هەنگاوەکە، بەڵام ئاستەنگی سەرەکی لە گرنگیپێدانی یانەکانی پرێمەرلیگدایە، بەتایبەتی لیڤەرپوول، کە لە هاوینی رابردوودا هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکەی داوە. مانەوەی گێیی لە پرێمەرلیگ بەهۆی ئەزموونی پێشووی و ئاشنابوون بە سروشتی رکابەرییەکە، لۆژیکی دەردەکەوێت، بەڵام پێشنیازی هونەری بارسێلۆنا لەوانەیە سەرنجڕاکێش بێت لە سایەی پڕۆژەیەکدا کە پشت بە پەرەپێدانی بەهرە گەنجەکان دەبەستێت.
 
بڕیار لای یاریزانەکەیە و بارسا لە نزیکەوە چاودێری دەکات
 
فلیک سوورە لەسەر بژاردەی گوێیی، و کارگێڕی بەبێدەنگی لە پشتی پەردەوە کار دەکات بۆ دانانی چوارچێوەیەکی دارایی گشتگیر، کە لەگەڵ دۆخی ئابووری یانەکەدا بگونجێت. ئەگەر لە زستاندا گرێبەستکردنی ئەستەم بوو، ئەوا هاوینی داهاتوو دۆسێیەکە بەتەواوی دووبارە دەکرێتەوە.
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی یەکلاییکردنەوە، ناوی گوێیی وەک یەکێک لە گرنگترین یاریزانە بەرگرییەکانی بارسێلۆنا دەمێنێتەوە، لە یەکێک لە چاوەڕوانکراوترین گرێبەستەکانی بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە