نەیمار نەیویستووە بەشداری لە مۆندیالدا بکات

18-06-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نەیمار مۆندیالی یانەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

نەیمار جونیۆر، ئەستێرەی یانەی سانتۆسی بەرازیلی، رایگەیاند، دەستەوارەیەکی بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانە بەشداربووەکانی جامی جیهانیی یانەکان رەتکردووەتەوە، کە ئێستا پاڵەوانێتییەکە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
 
نەیمار لە لێدوانێکی نوێدا، گوتی "نزیک بووم لەوەی پەیوەندی بە یانەی فلۆمینێنسییەوە بکەم بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانیی یانەکان، ئەوە دەرفەتێکی جددی بوو".
 
زیاتر گوتی "بڕیارمدا نەڕۆم و پێم باشتربوو لەگەڵ سانتۆس بمێنمەوە بۆ ئەوەی چاکببمەوە، چونکە هێشتا لەوپەڕی ئامادەیی جەستەییمدا نیم و دەمەوێت لە نزیکترین کاتدا لە باشترین ئاستی خۆمدا بم".
 
نەیمار لە کانوونی دووەمی رابردوودا پەیوەندیی بە یانەی سانتۆسەوە کرد، دوای ئەوەی لە یانەی هیلالی سعودی رۆیشت، کە وەرز و نیوێکی لەگەڵ یانە سعودییەکە بەسەربرد، پاش گواستنەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2023.
 
فلۆمینێنسی، کاروانی خۆی لە جامی جیهانیی یانەکاندا، بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند دەستپێکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا بوو، کە هەریەکە لە یانەکانی سەنداونی ئەفریقای باشوور و ئۆلسان هیۆندای کۆریای باشووریش لەخۆدەگرێت.
 
نەیمار پێشتر دووپاتیکردووەتەوە کە دەیەوێت لەگەڵ رافینیا، ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ بەشداری لە مۆندیالی 2026ـدا بکات و جامەکە بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بباتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە