ئەو خانمە عێراقییە کێیە کە رۆناڵدۆ دڵێکی بۆ داناوە؟

18-08-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مەریەم غەریب کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

حەیدەر نوعەیمی، راگەیاندنکاری عیراقی ئاشکرایکرد کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودیە، سەرسامیی خۆی بە پۆستێکی خانمە هونەرمەندی عێراقی مەریەم غەریب لە ئینستاگرام دەربڕیوە و دڵێکی بۆی داناوە.
 
ئەمە یەکەمجار نییە کە هەواڵی کاردانەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ هونەرمەند و ئەستێرە عەرەب و جیهانییەکان بڵاودەبێتەوە، بەبێ ئەوەی هەواڵەکان پشتڕاست بکرێنەوە.
 
خانمە هونەرمەندی عێراقی مەریەم غەریب، کە بەهۆی کاردانەوەی ئەستێرەکەی یانەی نەسڕ لەگەڵ پۆستەکەیدا دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد، کاری هونەری و راهێنەریی وەرزشی کۆکردووەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نێوبانگێکی زۆری هەیە، کە لە ئینستاگرام خاوەنی 1.2 ملیۆن فۆڵۆوەرسە.
 
مەریەم غەریب لەساڵی 1987 لە بەغدا لەدایکبووە، دەرچووی بەشی دیزاین و دیکۆرە. سەرەتا وەک خولیایەک رووی لە وەرزش کردووە و دواتر بەشێوەیەکی زانستی خوێندوویەتی. 
 
وەک راهێنەری لەشجوانی لە چەندین سەنتەری وەرزشیی ناسراو لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەستی بەکارکردووە. لەساڵی 2019 لە فێستیڤاڵی لیڤینگ وێڵ Living Well) خەڵاتی باشترین راهێنەری وەرزشیی بەدەستهێناوە.
 
لە بواری هونەریدا، خانمە هونەرمەند مەریەم غەریب لەساڵی 2022 بەشداریی لە یەکەم کاری خۆیدا کرد لە درامای 'وەتەن' لە دەرهێنانی موهەنەد ئەبو خومرە، کە رۆڵی ئەفسەرێکی لە پۆلیسی عێراقدا بینی.
 
دواتر لەساڵی 2024 دووبارە بەشداریی کردەوە لە درامای 'هەنگوینی ژەهراوی' لە دەرهێنانی فادی سەلیم، کە مەریەم تێیدا رۆڵی حەنینی بینی کە هاوسەری 'کەرەم'ـی پاڵەوانی دراماکە بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە