رووداو دیجیتاڵ
لەم دواییانەدا لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا، پەیامێکی پڕ لە ئومێدی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا قۆناخی یارییکردن لە یاریگەی مۆنتجویک "تەنیا سەرەتا بوو"، بەڵام یاریگەی کامپ نو ئەو شوێنە دەبێت کە "مێژووی تێدا دەنووسرێتەوە". یامال بە پۆست و گۆڕینی وێنەی پرۆفایلی خۆی لە ئینستاگرام، چاوەڕوانی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگەی کامپ نوی نوێ دەردەبڕێت و بەڵێنی داهاتوویەکی گەشی یانەکە دەدات.
لامین یامال، یاریزانی تەمەن 18 ساڵان، بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوەە چاوەڕوانی گەڕانەوەی یارییەکانە بۆ یاریگەی کامپ نو دوای ئەوەی لە 16ـی 11ـی 2025 وێنەیەکی یاریگە نوێکراوەکەی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیبووی "شەوە تایبەتەکان لە رێگان"، ئێستا وێنەی پرۆفایلی خۆی لە ئینستاگرام گۆڕیوە بۆ وێنەیەک کە تێیدا ئاماژە بە لۆگۆی بارسا دەکات، هاوکات لەگەڵیدا پەیامێکی دیکەی پڕ لە ئامانجی نووسیوە "مۆنتجویک سەرەتا بوو. کامپ نو شوێنی نووسینەوەی مێژووە"، ئەم پەیامە بە روونی ئارەزووی یامال بۆ درەوشانەوە لە یاریگەی بارسێلۆنا پیشان دەدات.
لامین یامال تەنیا جارێک لە کامپ نو یاریی کردووە، ئەوەش پێش دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بوو. یەکەم یاریی یامال لەگەڵ تیپی یەکەم لە 29ـی مانگی 4ـی 2023 بوو، ئەوکاتە بارسێلۆنا بە 4-0 گۆڵ بەرامبەر بێتیس بردییەوە، کە لە حەوت خولەکی کۆتایی یارییەکەدا بەشداریی کرد.
ئێستا وەک ئەستێرەیەکی جیهانی، یامال ئامادەیە لە ماڵە نوێکەدا مێژوو بنووسێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ