ئەمشەو بارسا بۆ بردنەوەی نازناوێک یارییدەکات

19-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

بەر لە ئەنجامدانی یەکەم یاریی لە وەرزی نوێی لالیگادا، ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا لە جامی خوان گامبەردا، بەرامبەر یانەی ئێلچی یارییدەکات.

کاژێر 20:00 لەسەر یاریگەی یوهان کرۆیف، یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر یانەی ئێلچی یارییدەکات، بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی جامی دۆستانەی خوان گامبەر، کە ساڵانە لەلایەن یانەی بارسێلۆناوە رێکدەخرێت.

بارسا بەر لەم یارییە دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەر هەریەکە لە یانەکانی خیمانستیک و خیرۆنا ئەنجامداوە و لە هەردوو یارییەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمە دوایین یاریی دەبێت، بەر لەوەی رۆژی 27ـی ئەم مانگە لە لالیگادا بەرامبەر یانەی ڤیاریال یاریی بکات.

سەرەتا یانەی بارسێلۆنا داوای لە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی کرد، بۆ ئەوەی ئەم یارییەی بەرامبەر ئەنجامبدات، بەڵام یانە ئیتالییەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئیسپانیا داواکارییەکەی بارسێلۆنای رەتکردەوە، پاشان یانەکە بڕیارییدا یانەی ئێلچی وەک رکابەری هەڵبژێرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە.

54 ساڵە، یانەی بارسێلۆنا ئەم یارییە وەک وەفایەک بۆ خوان گامبەری دامەزرێنەری یانەکە ئەنجامدەدات، یانەکە زۆرترین جار یارییەکەی بردووەتەوە کە ژمارەیان 42 یارییە و تەنیا 12 جار یارییەکەی دۆڕاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە