یاریزانانی بارسێلۆنا پشکنینیان بۆ نەکراوە

20-03-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژنامەکانی ئیسپانیا هێرشدەکەنە سەر یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامنەداوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا نابن چونکە هیچ یاریزانێک و ئەندامانی یانەکە پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە.

ئەی ئێسیش بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، تەواوی ستافی بارسێلۆنا لە کەرەنتینەدان، بەبێ هیچ پشکنینێک، ئەمەش ترسی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە زیاتر دەکات.

یاریزانانی بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا لە هیچ بارودۆخێکدا ئاگادار نەکراونەتەوە، تەنانەت لە سەلامەتی یاریزانانیشیان، ئەو رۆژنامانەش ئاماژە بەوەدەکەن کە بارسێلۆنا پێشێلی یاسای کردووە و پشکنین بۆ یاریزانەکانی ناکات، ئەمەش گومانی ئەوە درووستدەکات یاریزان یاخود ستافی یانەی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا بووبن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە