رووداو - هەولێر
مارک مارکێز، ماتۆڕسواری ئیسپانی و پاڵەوانی جیهان، لە پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ئیسپانیا بۆ مۆتۆڕسواری مۆتۆ جی بیدا دەستی شکا و لە ململانێیەکە چووە دەرەوە.
لەو پێشبڕکێیەدا فابیۆ كوارتارارۆی ماتۆڕسواری فەرەنسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
مارک مارکێز بەپەلە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی بارسێلۆنا و راستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ کرا، کە ئەو ماتۆڕسوارە لە سۆڕانەوەی بیست و دووەمدا لەسەر ماتۆڕەکەی کەوتە خوارەوە و دەستی شکا.
ئەو ماتۆڕسوارە پێشتریش دووجار شانی دەرچووە، ئەگەر هەفتەی داهاتوو نەتوانێت لەسەر تراکی خیرێز بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکات، دەبێتە جاری یەکەم بەهۆی پێکانەوە نەتوانێت بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا بکات.
لەم پێشبڕکێیەدا مافريك فيناليس لە تیمی ياماها پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئاندریا دافیسیۆزیش لە تیمی دوکاتی لە پلەی سێیەم هات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ