ڤیدیۆ؛ پاریس سێیەم سەرکەوتنی بەبێ مێسی و نەیمار تۆمارکرد

21-08-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

لە دەستپێکی گەڕی سێیەمی خولی لیگ وەنی فەرەنسی، یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە ئەنجامێکی گەورە بەسەر یانەی برێست سەر بکەوێت.

یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەسەر یانەی برێست سەربکەوێت.

لە خولەکی 23 ئاندێر هێرێرای ئیسپانی دەرگای گۆڵکردنی یارییەکەی کردەوە و یانە پاریسییەکەی پێشخست، لە خولەکی 36 کیلیان ئیمباپێ یەکەم گۆڵی لەم وەرزەی خولی فەرەنسی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی 42، فرانک هۆنۆرات جیاوازییەکەی لەبەرژەوەندی خاوەن یاریگە بۆ 2-1 کەمکردەوە.

لە گێمی دووەم لە ئیدریسا غانا بە سوودوەرگرتن لە ئاسیستێکی هێرێرا، گۆڵی سێیەمی پاریسی تۆمار کرد. جارێکی دیکە لە خولەکی 85 ستیڤ ماونی ئەنجامەکەی کرد بە 2-3، لە خولەکی 81 ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە شوینی ئیمباپێ بەشداری بە ئانخێل دیماریا کرد، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەر لەوەی کاتی یاسایی یارییەکە کۆتایی بێت، بەشداری لە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی پاریس سانجێرمان کرد و لە خولەکی 90 گۆڵی چوارەم و کۆتایی تۆمار کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پاریس سێیەم سەرکەوتنی بەبێ بەشداری لیۆنێل مێسی، نەیمار داسیلڤا و رامۆس تۆمار کرد.

ئێستا یانە پاریسییەکە بە ئەنجامدانی 3 یاری و کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی لیگ وەنی فەرەنسی گرتووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە