رووداو دیجیتاڵ
یانەی تۆتێنهام بە سەرکردایەتی سۆن هیونگ مین و هاری کەین بردنەوەی بەسەر یانەی ساوسهامپتۆن تۆمارکرد.
تۆتێنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ساوسهامپتۆن و یارییەکەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 32 دانی ئینگز گۆڵێکی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمە بە چەند ساتێک سۆن هیونگ مین بە یارمەتی هاری کەین ئەنجامەکەی بۆ سپێرز راستکردەوە.
لە گێمی دووەمدا و دوو خولەک بەسەر دەستپێک سۆن جارێکی دیکە بە ئاسیستی کەین گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ تۆتێنهام تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 64دا ئەمجارەش هەر سۆن و هەر بە ئاسیستی کەین گۆڵی سێیەمیشی بۆ یانە لەندەنییەکە تۆمارکرد، لە خولەکی 73دا سۆن لە گۆڵ و کەینیش لە ئاسیستدا سوپەر هاتریکیان تۆمارکرد و تۆتێنهام بووە خاوەن گۆڵی چوارەم، لە خولەکی 82شدا هاری کەین گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و لە دوایین خولەکیشدا دانی ئینگز بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی ساوسهامپتۆنی تۆمارکرد.
دوای ئەم یارییە تۆتێنهام یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری یەکەمی خولی ئینگلیزیدا بە گۆڵێکی بێوەڵام بە یانەی ئێڤێرتۆن دۆڕا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ