عێراق بۆ جامی کەنداو گەیشتە دەوحە

20-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی عێراق بۆ بەشدارییکردن لە جامی کەنداوی 24 گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

عێراق دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەحرەین یەکسانبوو، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا، ئەمڕۆ عەممانی پایتەختی ئوردنی بەرەو دەوحە بەجێهێشت و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە ئەو وڵاتە.

یاریزانانی یانەی شورتە لەکاتی گەیشتنی هەڵبژاردەکە بۆ قەتەر پەیوەندیان بە مەشقەکانی یانەکەیانەوە کرد، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی جامی محەممەدی شەشەم بۆ یانە پاڵەوانەکان، کە رۆژی 25ـی ئەم مانگە لە دەوحە دەکرێت.

عێراق لە جامی کەنداو لە کۆمەڵەی یەکەمدا بەرامبەر هەریەکە لە قەتەر، ئیمارات و یەمەن یارییدەکات و یەکەم یاریشی رۆژی 26ـی مانگ دەبێت، بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەری میوانداری پاڵەوانێتییەکە کە ئەمە یاری کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە دەبێت.

عێراق لەکاتێکدا بەرامبەر قەتەر یارییدەکات، کە لە جامی ئاسیای رابردوودا کە لە ئیمارات کرا، هەڵبژاردەکە لە قۆناخی شازدەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەکە دۆڕا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە