ڤیدیۆ؛ دیمەنە نەبینراوەکانی یاریزانانی بارسێلۆنا و چاڤی دوای بردنەوەی کلاسیکۆ

21-03-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر ریال مەدرید تۆمارکرد، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی کلاسیکۆی لالیگای لە رکابەرییەکانی گەڕی 29ـی خولەکەدا بە 4-0 بردەوە.
 
دوای بردنەوەی یارییەکە یاریزانانی بارسێلۆنا و چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەکە شێتانە ئاهەنگ بۆ بردنەوەی ئەو یارییەیان بەو ئەنجامە گەورەیە دەگێڕن، کە ماوەیەکی زۆر بوو بارسێلۆنا لە کلاسیکۆدا هیچ بردنەوەیەکی نەبوو.
 
بارسێلۆنا بەبردنەوەی ئەم یارییە جێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەدا بەهێزکرد و هەنگاوی زیاتری نا بۆ ئەوەی بەهێزەوە بگەڕێتەوە.
 
لەو کاتەوەی چاڤی هێرناندێز بووەتە راهێنەری بارسێلۆنا، یانەکە زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکەی ئیسپانیا خاڵی کۆکردووەتەوە، یانەکە یارییەکی کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 40 خاڵی کۆکردووەتەوە، لەکاتێکدا ریال مەدرید 39 خاڵی کۆکردووەتەوە.
 
ڤیدیۆی ئاهەنگی یاریزانانی بارسێلۆنا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە