رووداو دیجیتاڵ
نوح دەرویش، یاریزانی لاوی ئەڵمانی و بەڕەچەلەک عێراقی و ئەستێرەی تیپی لاوانی بارسێلۆنا، ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت و چەند بژاردەیەکی لەپێشە.
دەرویش، ئەو یاریزانە لەساڵی 2023، دوای ئاستە ناوازەکەی لە ئەکادیمیای فرایبۆرگ و لەگەڵ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی ئەڵمانیا، سەرنجی هەمووانی بۆخۆی راکێشا و وای لە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا کرد بەدەستەوارەیەکی 5 ملیۆن یۆرۆیی، بیبەنە ریزەکانیان.
نوح دەرویش، دوو ساڵ لە بارسێلۆنا بوو، بەڵام جگە لە یاریکردن لەگەڵ تیپی لاوانی یانەکە، هیچ هەلێکی بەدەستنەهێنا بۆ یاریکردن لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە، ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە داوای رۆیشتن بکات و بیەوێت لە شوێنێکی دیکە، هەلی یاریکردنی زیاتری هەبێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئیسپانی، ئەم هەفتەیە، دەرویش بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و دووبارە روو لە ئەڵمانیا دەکاتەوە، بۆ ئەوەش، دوو بژاردەی جیاوازی لەپێشە.
یانەی شتوتگارت، دەستەوارەیەکی فەرمییان پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەهرەدارە.
لەلایەکی دیکەوە، یانەی بایرلیڤەرکوزن، چاودێری یاریزانەکە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا، هیچ دەستەوارەیەکی فەرمییان پێشکەشنەکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
نوح دەرویش، لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و تەمەنی 18 ساڵە، ئەو یاریزانە لە باوکێکی نیوە عێراقی و نیوە فەرەنسی، و دایکێکی ئەڵمانی بووە، دەکرێت لە داهاتوودا بۆ هەڵبژاردەکانی، ئەڵمانیا، فەرەنسا و عێراق یاری بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ