رووداو ـ هه‌لێر
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی پاڵه‌وانێتی زۆرانبازی جیهاندا، كه له كاساخزستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئیسیلۆ تینیپیكۆڤای كچه زۆرانبازی كیرغیستانی توانی بلیتێكی ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ 2020 مسۆگه‌ر بكات، دوای ئه‌وه‌ی له كێشی 63 كیلۆگرامیدا مه‌دالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
تامیرا مینسا كچه زۆرانبازی ئه‌مریكیش پارێزگاری له تۆماری بێ دۆڕانی ئه‌مساڵی كرد و مه‌دالیای زێڕی له كێشی 68 كیلۆگرامی برده‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی پیاوانیش گادزیمراد ره‌شیدۆڤی رووسی مه‌دالیای زێڕی له كێشی 65 كیلۆگرام له ملكرا، كه پێشتر له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی جیهانی 2017 و 2018 به‌سه‌ریه‌كه‌وه له یاری كۆتاییدا تووشی شكست بووه. ره‌شیدۆڤ ئه‌مساڵ به‌شداری له كێشی 65 كیلۆگرامدا كرد له‌پێناو سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ.
زۆر یۆگیڤی رووسیشی توانی پارێزگاری له نازناوی خۆی له كێشی 57 كیلۆگرامیدا بكات و له یاری كۆتاییدا له ركابه‌ره توركه‌كه‌ی سلێمان ئاتلی برده‌وه‌و گه‌یشتنیشی بۆ ئۆڵیمپیاد مسۆگه‌ر كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ