هەڵبژاردەی میسر بووە پاڵەوانی مۆندیالی تۆپی پێی بچووکراوەی خانمان

22-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مۆندیالی تۆپی پێی بچووکراوەی خانمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردەی خانمانی میسر بووە پاڵەوانی مۆندیالی تۆپی پێی بچووکراوەی خانمان، کە هەولێری پایتەختی کوردستان میوانداری کردبوو.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە22ـی9ـی2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر یاریی كۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و میسر بەڕێوە چوو .
 
یارییەکە لە هەردوو گێمی ئاساییەدا بە یەکسانبوون بەئەنجامی 1-1 کۆتاییهات و پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و لە ئەنجامدا خانمانی میسر  یارییەکەیان بەئەنجامی 3-2 بردەوە و جامەکەیان بەرزکردەوە.
 
مۆندیالی تۆپی پێی بچووکراوەی خانمان رۆژی 17ـی9ـی2025 لە هەولێری پایتەختی کوردستان بە بەشداری هەڵبژاردەی چەندین وڵآتی وەک بەرازیل، میسر، ئۆردن، پاکستان و کوردستان و چەندانی دیکە دەستیپێکرد و 5 رۆژی خایاند.
 
 محەمەد دۆسەری، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمانی جیهان، لە رۆژی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا رایگەیاند بەهۆی ئەو ئارامییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بڕیار یانداوە ئەو پاڵەوانێتییە بێننە هەولێر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە