هەڵبژاردەی بالەی خانمانی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیادا دەکات

22-10-2022
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن پاڵەوانێتی بالەی رۆژئاوای ئاسیا هەڵبژاردەی خانمانی بالەی عێراق
A+ A-
رووداو هەولێر 

فیدراسیۆنی بالەی عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی 25 یاریزان کە زۆربەیان کوردن بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بالەی کچانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا کرد.  
 
هەڵبژاردەی بالەی کچانی عێراق رۆژی 23ـی مانگی داهاتوو بەشداری لە یارییەکانی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا لە ئوردن دەکات، تیپەکە بەسەرپەرشتی راندی مەتی راهێنەری کورد بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە راهێنانەکانی بکات. 
 
ئەو کچە یاریزانانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراون بریتین لە: هەمیشە هۆشیار، دییە وەلی، سوێسنە کەمال، عەبیر ویسام، تهانا رەعد، ڤانێست بڕیار، ئەتا داود، ڤیۆلێت یوخەننا، نایری نەبیل، هەدیل ویسام، بنار ئەنوەر، ئاماندا ئەدوەر، لارین نەجیب، هانا ئەنوەر، هێلین عومەر، پرژە رزگار، ساوێن نامیق، میرای سەعد، رەحمە ئەحمەد، چراخان محەممەد، لۆنا حازم، ئۆدێت باسل، نۆرما مونیر، وندی خالید لەگەڵ سۆز بەهیج. 
 
جەمیل عەبادی، سەرۆکی فیدراسیۆنی بالەی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "راهێنەری هەڵبژاردەی کچانی عێراقمان سەرپشک کردووە بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانان و دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێز، هەروەها دەمانەوێت بەشدارییەکی بەرچاومان لە پاڵەوانێتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا هەبێت". 
 
ئەمساڵ یارییەکانی پاڵەوانێتیی بالەی کچانی عێراق لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو، یانەی سەنحاریب نازناوەکەی بردەوە و شارەزایان و راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەو پاڵەوانێتییەدا یاریزانانی تیپەکەیان دەستنیشانکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە