ڤیدیۆ؛ تیپی سۆزۆکی یەکەمی پێشبڕکێی مۆتۆ جی پی بوو

23-02-2020
ئیحسان تاهیر
 پێشبڕکێی مۆتۆ جی پی
پێشبڕکێی مۆتۆ جی پی
نیشانەکردن پێشبڕکێی مۆتۆ جی پی
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەردوو مۆتۆرسواری ئیسپانیی تیپی سۆزۆکی، ئەلێکس رێنز و جوان میر، پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا لە رۆژی یەکەمی پێشبڕکێی مۆتۆ جی پی.

پێشبڕکێیەکە لەسەر پانکی لۆسێلی نێودەوڵەتی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، بەبەشداری بەنێوبانگترین نۆتۆرسوارانی جیهان.

رێنز خێراترین ماوەی خولانەوەی تۆمارکرد، کە بریتی بوو لە 54.462 چرکە، کە بە جیاوازی تەنیا دوو بەش لە هەزاری چرکە پێش هاوڕێیەکەی کەوت.

مۆتۆرسواری تیپی یاماها، مافریک ڤینالێسی ئیسپانی، کە پێشەنگی ریزبەندی گرتووە، لەم پێشبڕکێیەدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و ماوەی پێشبڕکێکەی بە جیاوازی 0.032 لە خاوەن پلەی یەکەمی بڕی.

پێشبڕکێی کردنەوەی وەرزی نوێ لەسەر هەمان پانک لە 8ی ئاداری داهاتوو بەڕێوەچوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات