هەولێر لە روومادییە و دەیەوێت لە گەرمە بباتەوە

23-04-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ سەر رێگەی راست و بەدەستهێنانی بردنەوەیەکی دیکە، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییەکی زەحمەتی دەبێت و بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەکات.
 
ئەمڕۆ ئێوارە لە یاریگەی روومادی، یانەی هەولێر لە رکابەرییەکانی گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی یانەی گەرمە.
 
هەولێر لە یاریی رابردوودا لە یاریگەی خۆیدا و لەبەردەم هاندەرانیدا بە یانەی نەفت دۆڕا، یانەکە لە دۆخێکی خراپدایە و تاوەکو ئێستا لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا 12 یاریی دۆڕاندووە.
 
هەولێر لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکەیە و لە دوایین 5 یارییدا یانەکە 4 یاریی دۆڕاندووە.
 
گەرمە لە دوایین 7 یارییدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە و ئێستا یانەکە لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندە و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی یارییەکە بباتەوە و زیاتر لە پلەکانی پێشەوە نزیکببێتەوە.
 
یاریی هەولێر و گەرمە لە روومادی، کاژێر 17:00 بەڕێوەدەچێت، یارییەکە راستەوخۆ لە پەیجی رووداو سپۆرتس بەکۆمێنتاریی عیسا مەجید دەگوازرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە