رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلال بۆ دووەم یاریی لەسەریەک یەکسانبوو و گەڕی داهاتوو پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
لە دووەم یارییاندا لە رکابەرییەکانی مۆندیال و لە کۆمەڵەی هەشتەمدا هەردوو یانەی هیلال و سالزبۆرگ رووبەڕووی یەکبوونەوە.
هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام بەرگری و گۆڵپارێزی هەردوو تیپ لە رۆژی خۆیاندا بوون و توانیان گۆڵەکانیان بە خاوێنی بپارێزن.
دوای هەوڵی زۆری هەردوولا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
بەم یەکسانبوونە یانەی سالزبۆرگ بووە خاوەنی 4 خاڵ و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیە، یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی ریال مەدریدە، یانەی هیلال لە پلەی سێیەم بە دوو خاڵ، لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر پاچوکا یاری دەکات، پێویستە یانەکە لەو یارییەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سالزبۆرگ بدۆڕێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ