رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلالی سعودی سێیەم یاریی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان ئەنجامدەدات و پێویستی بەبردنەوەیە بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدەی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی یانەی هیلال بەرامبەر یانەی پاچوکای مەکسیکی یاری دەکات، لە دوو یاریی رابردوودا هیلال لەگەڵ یانەکانی ریال مەدرید و سالزبۆرگ یەکسانبووە و ئێستا بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی هەشتەمە.
یانەی پاچوکا دوو یاریی رابردووی دۆڕاندووە و ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان کردووە.
هیلال پێویستە یارییەکەی بباتەوە و یەکێک لە ریال مەدرید یان سالزبۆرگ بدۆڕێن بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتوو، یان ئەو دوو یانەیە یەکسانبن و هیلال یارییەکەی بباتەوە.
یانە سعودییەکە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە لە لێسبۆرگ لە ڤیرجینیا ئەنجامدا و بۆ یارییەکە ئامادەیە.
یانەی هیلال لە دوو یاریی رابردوودا یەکسانبووە و بە دوو خاڵی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەی هەشتەمە، یانەی رێدبوڵ سالزبۆرگ لە پلەی دووەمی ریزبەند خاوەنی چوار خاڵە، بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ