ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ دەیەوێت یەکەم نازناوی فەرمی بباتەوە

23-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن نەسڕ ئەهلی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لەبەردەم هەلێکی گەورەدایە و دەیەوێت یەکەم نازناوی فەرمی بەدرێسی یانەی نەسڕی سعودییەوە بباتەوە، کاتێک بەرامبەر یانەی ئەهلی رکابەری لەسەر جامی سوپەری سعودیە دەکەن.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆنگ کۆنگ، هەردوو یانەی نەسڕ و ئەهلی، لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودیەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
 
رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنیان بەرامبەر ئیتیحاد بەدەستهێنا، تەنیا یەک هەنگاو ماوە بۆ ئەوەی لە دوای دوو ساڵ لە پەیوەندیکردن بە یانەکەوە یەکەم نازناوی فەرمی بباتەوە.
 
لە یارییەکەی ئەمڕۆدا، سادیۆ مانێ، بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوودا بەشداری ناکات، یاریزانەکە 8 یاریی نەسڕ بەشداریی نەکردووە، یانەکە 6 یاریی بردووەتەوە و 2 جار یەکسانبووە، کەواتە بەبێ مانێ نەدۆڕاوە.
 
یانەی ئەهلی لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بەبردنەوەیەکی گەورە لە قادسیە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی دەیەوێت ئەمڕۆش رێگە نەدات رۆناڵدۆ و نەسڕ بەبردنەوەی نازناوەکە شادببن، بۆ ئەوەش پێکهاتەی ماتیاس یاسلێ بەتەواوی ئامادەیە.
 
پێشتر نەسڕ دوو جار نازناوی جامی سوپەری سعودیەی بەدەستهێناوە و ئەهلی جارێک نازناوەکەی بردووەتەوە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئەهلی 4 یاریی کردووە، 3 یارییان بردووەتەوە و لە یارییەکدا یەکسانبووە و هیچ دۆڕانێکی نییە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەرامبەر یانەکەی جەددە خاوەنی 3 گۆڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە