رووداو دیجیتاڵ
خانمە شارەزا بەنێوبانگەکەی بواری جوانکاریی کرواتی، مارینا مامیچ، هەوادارانی بە نوێترین گۆڕانکاریی شێوەی سەرسام کرد، کە ئەمجارەیان تەنیا بە بەکارهێنانی ماکیاج خۆی گۆڕیبوو بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە، کە تێیدا مارینا پرۆسە وردەکەی کارەکەی پیشاندا، ئەمەش وایکردبوو گۆڕانکارییەکە تاوەکو ئەوپەڕی راستەقینە دەربکەوێت.
مارینا لەسەر ڤیدیۆکە نووسیویەتی "تکایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاگ بکەن، لێم مەپرسن چەند کاتم پێچوو تاوەکو قژم بشۆم دوای ئەم گۆڕانکارییە. ویستم پیشانتان بدەم چەندە وردەکاریی پێویستە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکە باوەڕپێکراو دەربکەوێت. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پاڵپشتیم دەکەن، ئەمە مانایەکی زۆری هەیە بۆ من".
ئەستێرەی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ڤیدیۆکەی بینی و لایکی کرد، ئەمەش شارەزا کرواتییەکەی دڵخۆش کرد و نووسیبووی "ئەمە هەموو رۆژێک روونادات.. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیان لەسەر ڤیدیۆکە و گۆڕانکارییەکەم تاگ کرد، تەنانەت لە خەونیشمدا بیرم لێ نەدەکردەوە کە ئەمە بگاتە پڕۆفایلەکەی، بەڵام بەهۆی پاڵپشتیی ئێوەوە، ئەمە روویدا".
مارینا مامیچ ساڵانێکە بە گۆڕانکارییە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ شێوەی کەسایەتییە ناودارەکان ناسراوە، کە رووخساری خۆی دەباتە سەر شێوەی رووخساری ئەوان. هەروەها بەشداریی لە پڕۆگرامی Your Face Sounds Familiar کردووە و پێشتریش شێوەی خۆی بۆ چەندین کەسایەتیی دیکە گۆڕیوە، لەوانە یاریزانانی تۆپی پێ دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ و یۆشکۆ گڤاردیۆل، جگە لە ئەستێرە جیهانییەکانی وەک جێنیفەر لۆپێز، جولیا رۆبێرتس، ئێمینێم و تەنانەت لۆکا مۆدریچ و شازادە دایانا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ