نیوکاسڵ دەیەوێت رێگەی گەیشتن بە قۆناخی 16 تەواو بکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بە ئارامییەکی زۆرەوە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدات، کاتێک لە سانت جەیمس پارک میوانداریی یانەی قەرەباخی ئازەربایجانی دەکات.
 
نیوکاسڵ کاژێر 23:00 یارییەکە لە یارییەکەی خۆی ئەنجامدەدات و یانە ئینگلیزییەکە لە یاریی چووندا بە ئەنجامێکی گەورە و سەرنجڕاکێش، بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد و هەلێکی زۆر گەورەی لەپێشە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
 
ماگپایس سەرەڕای ئەوەی لە دوایین یاریی پرێمەرلیگدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆڕا، بەڵام بە ورەیەکی باشەوە بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە و دەیەوێت بە ئاسانی رێگەکەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو تەواو بکات.
 
براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی نیوکاسڵ و قەرەباخ، لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یەکێک لە یانەکانی چێڵسی یان بارسێلۆنا یاریی دەکات.
 
ئەمە دووەمجارە هەردوو یانە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یارییەکەی ئەمشەو یەکەم دەرکەوتنی قەرەباخ دەبێت لە یاریگەی یانە ئینگلیزییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە