لێدوانی فەرمیی سەرۆکی بێنفیکا لەبارەی پرێستیانییەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جیانلوکا پرێستیانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

روی کۆستا، سەرۆکی یانەی بێنفیکا بەرگری لە جیانلوکا پرێستیانی، یاریزانی یانەکەی دەکات و رەتیدەکاتەوە بێنفیکا رێگەبدات یاریزانی رەگەزپەرستی هەبێت.
 
رووداوەکانی یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی بێنفیکا و ریال مەدرید کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وەرزشڤان و یاریزانان لەسەر ئاستی جیهان بوونە دوو بەش، بەشێکیان بەرگریان لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەکرد، بەشەکەی دیکەش لە جیانلوکا پرێستیانی.
 
روی کۆستا، سەرۆکی یانەی بێنفیکا لە نوێترین لێدوانیدا بەرگری لە یاریزانی یانەکەی دەکات و دەڵێت "ئێمە پارێزگاری لە یاریزانەکانمان دەکەین، یەکەم کەس دەبین هەڵسەنگاندنی دروستبکەین، ئەگەر پرێستیانی رەگەزپەرستیی بەکارهێنابێت، بێنفیکا پارێزگاری لەو یاریزانانەی دەکات کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی سوکایەتیکردن بوونەتەوە."
 
سەرۆکی بێنفیکا زیاتر قسەیکرد و گوتی "ئەو رەگەزپەرست نییە، بێنفیکا هەرگیز رێگە نادات یاریزانی رەگەزپەرستی هەبێت و ئێمە لەگەڵ پرێستیانی دەوەستین، دووبارەی دەکەمەوە پرێستیانی رەگەزپەرست نییە و هیچ شتێکی رەگەزپەرستیی نەکردووە."
 
کۆستا لەبارەی ڤاڵڤێردییەوە قسەیکردووە و دەڵێت "ئەوەی ڤاڵڤێردی کردی زۆر بە روونی دیارە و پێویستبوو بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە."
 
قسەکانی سەرۆکی یانەی بێنفیکا لەبارەی پرێستیانییەوە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە یاریی گەڕانەوەی نێوان بێنفیکا و ریال مەدرید لە یاریگەی بێرنابیۆ دەکرێ و سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن یۆفاوە راگیراوە، جیانلوکا لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتی کردووە و دەچێتە مەدرید.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە