ئەمڕۆ یارییە 200 ملیۆن پاوەندییەکە بەڕێوەدەچێت

24-05-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن چامپیۆنشیپ پرێمەرلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یاریی کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ بەڕێوەدەچێت و براوە 200 ملیۆن پاوەند بەدەستدەهێنیت.
 
دوای کەمێکی هەردوو یانەی سەندەرلاند و شێیفیڵد یونایتد لە یاریگەی وێمبڵی رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و چاویان لەوەیە یارییەکە ببەنەوە و وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاریبکەن.
 
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە، براوەی ئەو یارییە دەبێتە خاوەنی 200 ملیۆن پاوەند، ئەو خەڵاتەش بە بەرزترین خەڵات دادەنرێت لە هەموو پاڵەوانێتییە وەرزشییەکانی جیهان.
 
چامپیۆنزلیگ، کە بەهێزترین پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی یانەکان، براوەکەی دەکرێت نزیکەی 136 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، بەڵام ئەوەی سەیرە کە خەڵاتی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ لەوە بەرزترە.
 
یانەی سەندەرلاند هیواکانی لەسەر جۆب بێلینگهام داناوە و دەیەوێت بەسەرکردایەتی براکەی بێلینگهام، مێژوو بنووسێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە