ڤیرجینا فۆنسێکا، ئەو خانمەی بووە هۆکاری درەوشانەوەی ڤینیسیۆس

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤیرجینا فۆنسێکا ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال خۆشەویستەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لەنێو پەیژەکانی یاریگە دەرکەوت، دوای یارییەکەش چووە نێو یاریگە و باوەشی بە ئەستێرە بەرازیلییەکەدا کرد.
 
ڤیرجینا فۆنسێکا، خۆشەویستەکەی ڤینییە، وێنەکانی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیووە، بەر لەوەی بگەڕێمەوە بەرازیل، وەستانێکی خێرا لە کاستێیۆن بۆ سەیرکردنی یاریی خۆشەویستەم، بردنەوە هاهاها.
 
دوای ئەوەش نووسیوویەتی: ئەگەر نەتوانم درێس و پێڵاوی وەرزشیی خۆشەویستەکەم بپۆشم ناتوانم لە ماڵ بچمە دەرەوە.
 
ڤینیسیۆس لە کۆمێنت بۆی نووسیووە، زۆر گەرمە، خۆشم دەوێی.
 
ڤیرجینا چەندینجار لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبووە، هەمیشە درێسی ژمارە 7ـی لەبەرە، ئەگەر بەدرێسی ریال مەدریدیشەوە نەبێت وێنەیەکی ڤینیسیۆس لەسەر سینگی دادەنێت.

 
ڤینی و خۆشەویستەکەی پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان بەیەکەوە هەیە و زۆرجار لە بۆنە جیاوازەکاندا بەیەکەوە دەردەکەون و هەر کاتێک ڤیرجینا بچێتە یاریگە، ڤینیسیۆس بەشێوەیەکی جیاوازتر دەردەکەوێت.
 
ڤیرجینا پیمێنتا دێ فۆنسێکا، تەمەنی 26 ساڵە لە ئەمریکا لە دایکبووە، دایکی بەرازیلییە و باوکی پۆرتوگالییە، پێشتر هاوژینی زی فیلیپی گۆرانیبێژی بەرازیلی بوو و سێ منداڵی هەیە، ئێستا خۆشەویستی ڤینیسیۆس جونیۆرە.

 
وێنەکانی ڤیرجینا لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال کاردانەوەی زۆر گەورەیان هەبووە و لە ماوەی 12 کاژێر زیاتر لە 1.7 ملیۆن بینەریان هەبووە.




 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە