هەندرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەیەوێت هۆڵەکانی بکاتە نەخۆشخانە

25-03-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەندرێن
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی هەندرێنی بەشدار لە خولی یانە نایابەکانی کوردستان لە هەنگاوێکی گەورەدا، ئامادەیی پێشانداوە هۆڵە وەرزشییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بخاتە خزمەت کەرتی تەندروستی.

حاکم جەمال، سەرۆکی یانەی هەندرێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم بارودۆخە سەختەی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، ئامادەیی خۆمان پێشانداوە هۆڵە وەرزشییەکانی یانەکە و کارگێری یانەکە بخەینە خزمەت کەرتی تەندروستی و ئامادەین هەموو ئامێرە سەرەتاییەکانیش لەسەر ئەرکی خۆمان بکڕین.

لەبارەی دانی مووچەی یاریزانەکانیشی سەرۆکی هەندرێن گوتی، تاوەکو ئێستا مووچەی یاریزانەکانمان بەردەوامە و هیچ یاریزانێکیش پێشنیازی کەمکردنەوەی مووچەکەی نەکردووە.

یارییەکانی خولی کوردستان هاوشێوەی خولەکانی دیکەی جیهان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراون و چارەنووسی خولەکەش دیار نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە