بالۆتێلی دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

25-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو - هەولێر

ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری یانەی بریشیای ئیتالی لە دەرگای یانەی جێنەواوە دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتالیا.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی بریشیا یاریکرد، بەڵام لە کۆتاییدا یانەکەی بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئیتالیا دابەزیەوە، هەرچەندە ماریۆ لە کۆتاییەکانی وەرزدا لە تیپەکەی دوورخرابووەوە، بەڵام هێشتا یاریزانی یانەی بریشیایە.

سوپەر ماریۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی جێنەوا دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو یانەیەوە بگەڕێتەوە بۆ ریزی یانەکانی سێریا ئەی، ئێستا ئەو یانەیە بەنیازە بەبێ بەرامبەر ماریۆ بالۆتێلی بگوازێتەوە و تەنیا مووچەی هەفتانەی پێبدات.

گرێبەستەکەی بالۆتێلی لەگەڵ یانەی جێنەوا تەنیا بۆ یەک وەرزە و ئەگەری درێژکردنەوەشی بۆ وەرزێکی دیکە هەیە.

بالۆی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ ئێنریکۆ بریزیۆسیی سەرۆکی جێنەوا و دانیێلی فاجیانۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە کۆبوونەوەی کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە