لە میلان بۆچی کیسێ بە سەرۆک بانگدەکرێت؟

26-04-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فرانک کیسێ میلان
A+ A-

رووداو دیجیتال

فرانک کیسێ، یاریزانی کوتدیڤواری یانەی میلانی ئیتالی، لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، کۆمەڵێک لە نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرادەکات و وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە کە بۆچی لە میلان بە سەرۆک بانگدەکرێت؟.

کیسێ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هاوڕێکانی لە میلان بە سەرۆک بانگی دەکەن و گوتی "سەرەتا بە گاڵتە بە من گووترا سەرۆک، بەڵام دواتر ئەو نازناوە بووە جددی و تاوەکو ئێستاش بە سەرۆک بانگدەکرێم".

کیسێ نهێنی ئەو نازناوەی ئاشکراکرد و گوتی "رۆژێک چوومە میلانیلۆی شوێنی مەشقەکانی میلان و ئۆتۆمبێلی خۆم لە شوێنی ئۆتۆمبێلی گازیدێسی بەرپرسی ئاسایشی یانەکە راگرت، ئەو هات پێگوتم فرانک بۆچی ئۆتۆمبێلەکەت لێرە راگرتووە؟ منیش پێمگوت وازی لێبێنە، لەبەرئەوەی لەمڕۆ بەدواوە من سەرۆکی میلانم، ئیدی لەو رۆژەوە پێمدەڵێن سەرۆک".

کاتێکیش لێیان پرسی، هیچ رۆژێکی دیکە ئۆتۆمبێلەکەت بردەوە ئەو شوێنە؟ کیسێ لە وەڵامدا گوتی "نەخێر، چونکە سزا دەدرام".

لێشیان پرسی، پیۆلیش بەو ناوە بانگت دەکات؟ ئەو گوتی "بەڵێ، بەڵام ئەو رۆژانەی دەبەینەوە". هەروەها گوتیشی "زڵاتانیش بەو ناوە بانگم دەکات، بەڵام کاتێک دڵخۆش بێت".

لە کۆتاییدا پرسیاری ئەوەی لێکرا، کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەی چی دەبینی؟ ئەو گوتی فرانک کیسێ، ئینجا پێیانگوت فرانک کیسێ کێیە؟ بە پیکەنینەوە گوتی "سەرۆک".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات