بارسێلۆنا پڕۆژەی 'کرۆیا' بۆ منداڵانی کۆبانێ دەستپێدەکات

26-04-2025
محەممەد سەڵاحەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوەی 'لا کازێرنا' و دامەزراوەی یانەی بارسێلۆنا، پڕۆژەیەکی نوێی وەرزشی بۆ منداڵان لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.
 
ئامانج لە پڕۆژەکە دروستکردنی قوتابخانەی بچووکی تۆپی پێیە لە چەندین شاردا، کە منداڵانی تەمەن 8 بۆ 14 ساڵ دەکاتە ئامانج.
 
پڕۆژەکە تیشک دەخاتە سەر دامەزراندنی قوتابخانەکانی تۆپی پێ بۆ منداڵان، لەگەڵ رێکخستنی چالاکیی کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هاندانی ئاشتی. هەروەها کۆبوونەوەی تۆپی پێ و پاڵەوانیەتیی دوو رۆژەیی دەگرێتەوە کە تێیدا منداڵان لە بەشە جیاوازەکانی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.
 
ئەلبێرت بێنایگێسی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا مەشق بە 12 راهێنەری ناوخۆیی دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بدەن بە درێژایی هەفتەیەکی تەواو. هەروەها پڕۆژەکە لە ئیسپانیا و ئوردن و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریاش جێبەجێ دەکرێت. تۆپی پێ وەکو ئامرازێک بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکانی ئاشتی و هاریکاری و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە