رووداو – هه‌ولێر
لیژنه‌ی ئۆڵمپیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاریدا فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆكسێن له سه‌رپه‌رشتیكردنی یارییه‌كه له ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020 دووربخاته‌وه.
لیژنه‌ی ئۆڵمپی بڕیاریداوه خۆی سه‌رپه‌رشتی ركابه‌رییه‌كانی بۆكسێن له ئۆڵمپیاد بكات، به تایبه‌تی قۆناخه‌كانی پاڵاوتن و سه‌ركه‌وتنی یاریزانانی كوڕ و كچ بۆ كۆتاییه‌كانی ئۆڵمپیاد، ئه‌مه‌ش مانای وایه یارییه‌كه له ئۆڵمپیادی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆڵمپیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ردرا و به‌رپرسانی یارییه‌كه بۆیان نییه له ئۆڵمپیاد سه‌رپه‌رشتی یارییه‌كه بكه‌ن، تاوه‌كو كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی ئۆڵمپیی نێوده‌وڵه‌تی له ئاداری رابردوو بڕیاری سزادانی غه‌فور ره‌حیمۆڤی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بۆكسێنی دا، دوای ئه‌وه‌ی ناوی له لیستی ئه‌و كه‌سانه بوو، كه له كاری گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و لیسته‌كه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ