رووداو دیجیتاڵ
یانەی نەسڕ، بەفەرمی درێژکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ دوو وەرزی دیکە راگەیاند.
دوای چەند هەفتەیەک لە گومان و دەنگۆی جیاواز دەربارەی داهاتووی رۆناڵدۆ، کە هەندێکیان باسیان لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەکرد بۆ یانەی هیلال و هەندێکیان ناوی رۆناڵدۆیان بە ریال مەدرید دەبەستەوە و بەشێکیان بە یانەکانی ئەمریکای باشوور، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەمووانی دڵنیاکردەوە و بەشێوەیەکی فەرمی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی، بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە.
یانەی نەسڕ لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرایکرد، "چیرۆکەکە لەگەڵ کاپتنە مێژووییەکەی نەسڕ بەردەوام دەبێت".
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ گوتی "بەیەکەوە مێژوو دەنووسینەوە".
لە کلیپێکی تایبەدا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ئەفسانەیە، رۆناڵدۆ دەڵێ "نەسڕ بۆ هەتاهەتایە".
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەمەنی 40 ساڵە، تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی، تەمەنی 42 ساڵ دەبێت.
ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی هیچ نازناوێکی نەبردەوە، توانی بە تۆمارکردنی 25 ساڵ، بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک خەڵاتی گۆڵکاری خولی سعودیە بباتەوە.
لە هەمان وەرزیشدا، بۆ تۆمارکردنی 8 گۆڵ، سەرکەوتوو بوو لەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بکات بۆ بردنەوەی نازناوی نەیشینسلیگ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ